بە پێی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی وڵاتمان لەم وتووێژەدا وێڕای ڕێزنان لە شێخ عەبدوڵا بێن زائێد، داکۆکی کردە سەر پێوەندی بەردەوام و پتەوی دوو وڵات و هەروەها وتووێژ سەبارەت بە کێشە ناوچەیی و نێونەتەوەییە دوولایەنەکان.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها وێڕای ئاماژە بە دیداری ئەم دواییانەی شێخ محەمەد بێن ڕاشد سەرۆک وەزیرانی ئەمارات، ڕوانگەی ئەرێنی ڕێبەرانی دوو وڵات سەبارەت بە گەشەی هاوکاری زۆر گرینگ زانی.
Your Comment