27138 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 635 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 27138 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 635 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 111 هەزار و 892 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 184 هەزار و 124 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 422 هەزار و 740 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha