بە پێی هەواڵی مێهر، رەحمەت سادقی لەم بارەوە وتی: بە پێی نوێترین لیستی بڵاوکراوی ڕیزبەندی تایمز، زانکۆی کوردستان بۆ دووهەمین ساڵ توانی پلەی ٦٠١-٨٠٠ لە نێو زانکۆکانی جیهاندا بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
ئەو وتیشی: سیستەمی ڕیزبەندی تایمز سیستەمێکی بڕواپێکراوی جیهانییە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا خەریکی ڕیزبەندی زانکۆکان بە پێی پێوەرە جۆراوجۆرەکانە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەروەها ٥٨ زانکۆی ئێرانی لەم ریزبەندییەدا بەشدارن و زانکۆی کوردستان پلەی دەیەمی لە نێو ئەم زانکۆیانە بە دەست هێنا.
بۆچوونی ئێوە