بە پێی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەم وتووێژەدا وێڕای ڕێز گرتن لە شەڕ و بەرخۆدانی ژنان و پیاوانی فەلەستینی لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ زایۆنیستە داگیرکەرەکان، بەرخۆدانی تەنیا ڕێگای ئازادی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری زانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پێشوو لە بەرخۆدان و پێک هێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین پشتیوانی دەکات.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وێڕای ئیدانە کردنی درێژە دان بە جەنایەتەکانی زایۆنیستەکان دژی ژنان و منداڵانی فەلەستین، داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەڕێوە بردنی ڕیفڕاندوم و مافی دەنگی خەڵکی فەلەستین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان پشتیوانی دەکات.
Your Comment