دەستگیری مامۆستایەکی مۆسیقای کوردی لە ئامەد

مامۆستایەکی مۆسیقای کوردی بە فەرمانی لێکۆڵینەوەی نهێنی لە ئامەد دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەشئەت گوچمەن مۆزیسیان و ڕاهێنەری مۆسیقای کوردی دەستگیر کرا.

نەشئەت گوچمەن ڕاهێنەری مۆسیقا کە لە گرووپی فێرکردنی مۆسیقای کوردی "ما میوزیک" لە ئامەد وانەی دەوتەوە، لە هێرشی بەرەبەیانی بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیر کرا. بە پێی لێکۆڵینەوەی هەواڵنێران، دادستێنی ئورفا بە پێکهێنانی دۆسیەیەکی نهێنی فەرمانی دەستگیر کرانی گوچمەنی داوە. گوچمەن دوای دەستگیری بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئاسایشی ئامەد. نوبراو دوای لێپرسینەوە لە ئامەد ڕەوانەی ئورفا دەکرێت.

شیاوی باسە بەهۆی نهێنی بوونی دۆسیەی گوچمەن تا ئێستا زانیاریەکی زیاتر سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کران و یان تۆمەتەکان کە دراونەتە پاڵی بڵاو نەبووەتەوە.

News Code 38952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =