بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا کە هێزە کوردە هاوپەیمانەکانی سووریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێرش و پەلاماری شۆڕشییەکانی پاڵپشتکراوی تورکیا، ئەمریکا خۆی دزیوەتەوە لە هەر جۆرە کاردانەوەیەک بەو هێرشانە؛ ئەگەرچی گرووپی تەحریرولشام لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکایە.
لەمناوە پاتریک ڕایدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پاڵپشتینەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانانی کوردی سووریای لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستانی تەحریرولشام و سوپای ئازادی سووریا، وتی: هیچ هێزێکی ئەمریکی لەو ناوچەدا نییە.
وتەبێژی پێنتاگۆن وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هاوپەیمانێتی ئەمریکا و هێزەکانی کوردی سووریا، جەختی کرد: ئەم هاوپەیمانییە تەنیا لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی دژی داعش و ئەویش لە ڕۆژهەڵاتی سووریادایە و ئەوی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریادا ڕوو دەدا دەروەستی بە ڕاسپاردەی ئەمریکا لە سووریادا نەداوە.
Your Comment