بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە مەیدانییەکان لە دڵی شاری حەما ڕایانگەیاند کە ژمارەی تیرۆریستە کوژراوەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو گەییشتووەتە هەزار و 600 کەس.
ئەوان زیادیان کرد کە ئەرتەشی سووریا خەریکی پێشڕەوی لە بەرە جیاوازەکانە و هێڵی فریاکەوتنی تیرۆریستەکان بچڕاوە و ئاسایشی ناوچە ڕزگار کراوەکان دابین کراوە.
سەرچاوە مەیدانییەکان لە حەما زیادیان کرد کە ئەرتەشی سووریا پاڵپشتی بەربڵاوی خەڵکیان هەیە لە بەرانبەر تیرۆریستەکانەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەواڵنێری ئەلمەیادین لە بەدیل گرتنی سێ هەزار هاووڵاتی سووریایی لە حەلەب لەلایەن تیرۆریستەکانەوە هەواڵی دا.
Your Comment