AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٣ ١٦:٢٠

کارناسێکی ئێرانی: تورکەکان نایانەوێ لە سووریا کورد بەهێز بێت

کارناسێکی ئێرانی: تورکەکان نایانەوێ لە سووریا کورد بەهێز بێت

محەمەد بەیات وتی: دوای 13 ساڵ قەیران ئابووری سووریا و ئەرتەشەکەی هێشتا نەبووژاوەتەوە و لە بواری ڕۆحیەوە باش نین تا بتوانن بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکان بوەستنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد بەیات کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان پێی وایە دوای 13 ساڵ قەیران ئابووری سووریا و ئەرتەشەکەی هێشتا نەبووژاوەتەوە و لە بواری ڕۆحیەوە باش نین تا بتوانن بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکان بوەستنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: شەڕی ئیسرائیل و بەرخۆدان لە لوبنان و غەززە کە ئێستا بۆ سووریا و یەمەنیش پەلکێش کراوە، بەشێکی گەورە لە تواناییەکانی بەرخۆدانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە و بنکەکانی حزبوڵڵا کە لە ئیدلب بوون چۆڵ کراون و چوونەتە بەرەی لوبنان. هەروەها ڕووسیاش سەرقاڵی شەڕی ئۆکراینایە.

بەیات درێژەی دا: هەر ئەو بابەتانەی سەرەوە بووە هۆی سەرکەوتنی چەکدارانی محەمەد جەولانی لە 48 کاتژمێردا.

ئەو کارناسەی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتیشی: ئەگەر ئەو گرووپی تیرۆریستیە باکووری سووریا کۆنترۆڵ بکات ئەو زاڵ بوونە بەهۆی پێداویستی ژێئۆپۆلۆتیکی تورکیایە. تورکەکان نایانەوێت لە ئەو ناوچە تەنانەت دەسەڵاتێکی نیوەسەربەخۆی کوردیش هەبێت و ئەوە بە پێچەوانەی بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان دەزانن.

بەیات لە درێژەدا وتی: ڕێگا نێودەوڵەتییەکان بەرەو ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دەگاتە بەندەرەکانی لازقیە و تەرتوس. کەسێک کە بتوانێت کۆنترۆڵی ڕێگاکان بەدەستەوە بگرێت، دەتوانێت ڕۆڵی جیدی بگێڕێت لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس و ئەورووپا لە بواری ئابووریدا.

بە وتەی بەیات، ئێران و ڕووسیا پاڵپشتی لە هاوپەیمانەکانی خۆیان لە دیمەشق دەکەن. کۆریدۆری پێوەندی عێراق، سووریا و لوبنان بۆ پڕچەک کردنی حزبوڵڵا ئەبێ بپارێزرێت. ئێران ئەبێ لە نزیکی سنوورەکانی گوڵان ئامادە بێت تا بتوانێت لە ناکاودا بەهرە لە ئەو سنوورە ژێئۆپۆلۆتیکە ببات.

هەروەها بۆ ڕووسەکانیش گرینگە لە هاوپەیوەند بە ڕکابەریی لەگەڵ ئەمریکا لە کەنارەکانی مەدیتەرانە بنکەیەکی گرینگ وەکوو سووریای هەبێت کە هێڵی پێوەندی نێوان ئۆراسیا، ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی و باکووری ئەفریقایە. رووسەکان نایانەوێت ئەو بنکەیە لەدەست بدەن.

هەروەها زیادی کرد: کە باس لەسەر ئازاد کردنی تەواوی ئیدلب بەمزووانە هەڵەیە چونکوو نە سووریا و هاوپەیمانەکانی توانی ئەوەیان هەیە و نە تورکیا ئیزن دەدات.

News ID 52969

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha