AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٨ ١٨:٣٠

ڕژیمی زایۆنی بۆچی ناتوانێت حزبوڵا شکست بدات؟

ڕژیمی زایۆنی بۆچی ناتوانێت حزبوڵا شکست بدات؟

لەگەڵ سەقامگیربوونی ئاگربڕی نێوان ڕژیمی زایۆنی و حزبوڵڵا ئەم پرسیارە گرنگە دێتە ئاراوە کە، بۆ تلاڤیڤ دیسان نەیتوانی زیانێکی گەورە بە حزبوڵڵا بگەیێنێت؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی: ئاخرسەر پاش ١٤ مانگ شەڕ و پێکدادانی بەرامبەر لە نێوان حزبوڵڵا و ڕژیمی زایۆنی، ڕۆژی ٢٧ی نوامبێر ئاگربڕی گشتگیر لە نێوان بەیرووت و تلاڤیڤ ڕاگەیێندرا. لەم شەڕەدا سەرەرای بەربڵاوبوونی جەنایەتی زایۆنییەکان لە دژی خەڵکی سڤیل و مەدەنی، بەڵام خۆڕاگریی گەلی لوبنان ئەو هەلەی بۆ هێزەکانی بەرخۆدان ڕەخساند تا بتوانن وێڕای ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان، هێرشی تۆڵەکەرەوانە لە ڕژیمی زایۆنی بکەنەوە.

هاوکێشە و بەرامبەریی هێزی نێوان بەیرووت و تلاڤیڤ، هاوکاتی بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕ بۆ هێزی زەوینی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، دەوڵەتی نتانیاهۆی ناچار کرد پلانی پێشنیاری ئاگربڕ لە بەرەی باکووریی قبووڵ بکات. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆ ئیسرائیل دیسان نەیتوانی زیانێکی گەورە بە حزبوڵڵا بگەیێنێت؟

ناوەڕۆکی ئاگربڕەکە چیە؟

ئەگەرچی لایەنەکان هەوڵیان دەدا ئاگربڕ لە بەرژەوەندیی خۆیان ببەنەپێش و نتانیاهۆ بەدوای دانانی مکانیزمێک بوو لە ڕێگەیەوە بتوانێ بە بیانووی "بەرگریی ڕەوا" ڕواڵەتێکی یاسایی بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە دژی لوبنان بدات، نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری سیاسی حزبوڵڵا لە گفتوگۆکانی ئاگربڕدا بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش پێشی بە زۆربەی ویستە نالۆژیکییەکانی لایەنی بەرامبەر گرت و ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد کە لە بەرژەوەندیی دەوڵەت-نەتەوەی لوبنان بێت.

لەمناوە بە گوێرەی ڕۆژنامەی "یەدیعیوت ئاحاڕونۆت" دەقی ئاگربڕی نێوان حزبوڵڵا و ڕژیمی زایۆنی بڕگەکانی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

ـ حزبوڵڵا و هەموو گرووپە ملیشیاکانی ناو خاکی لوبنان دەبێ خۆ ببوێرن لە هەڵمەتی سەربازی لە دژی ئیسرائیل.

ـ ڕژیمی زایۆنی لە بەرەی بەرامبەر دەبێ خۆ ببوێرێت لە هەر جۆرە هێرشێکی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی.

ـ ئیسرائیل و لوبنان بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی دەناسن.

ـ ئەم بڕیارانە نکۆڵی لە مافی ئیسرائیل یان لوبنان بۆ بەهرەوەرگرتن لە مافی بنەماییان بۆ پاراستنی خۆیان ناکات.

ـ هێزەکانی ئاسایش و سەربازیی لوبنان وەک تاقە گرووپی چەکدار مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک یان ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لە باشووری لوبنانیان هەیە.

ـ هەر جۆرە فرۆش، ڕادەست‌کردن و بەرهەم‌هێنانی چەک یان ماددەی هاوپەیوەند بە چەک‌ و چۆڵ، بۆ لوبنان دەبێ لە ژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی لوبناندا بێت.

ـ کومیتەیەکی جێ‌پەسندی هەر دوو لا پێکدێت؛ کە لە چاودێری و یارمەتی بۆ دەستەبەرکردنی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکان ڕۆڵ دەگێڕێت.

ـ لایەنەکان هەر جۆرە پێشێلکارییەکی شیمانەیی بەڵێنەکان بە کومیتە و یونیفێل ڕاپۆرت دەکەن.

ـ لوبنان هێزی فەرمی سەربازی و ئەمنیی خۆی لە درێژەی هەموو سنوورەکان، خاڵە هاتوچۆکان و هێڵێک کە لە ناوچەی باشووری لە گەڵاڵەی سەقامگیریدا دیاری کراوە، سەقامگیر بکرێن.

ـ ڕژیمی زایۆنی هێزەکانی خۆی بە شێوەی قۆناغبەندی لە باشووری هێڵی ئاوی بۆ ماوەی لانی‌زۆر ٦٠ ڕۆژ دەکشێنێتەوە.

ـ ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ گەیشتن بە سنوورێکی زەوینی بەفەرمی ناسراوە.

بەرخۆدان هێشتا زیندووە!

داری پتەوی حزبوڵڵا لە میانەی شەڕی ناوخۆیی لوبناندا پەلی داکوتا. کاتێک کە بەیرتووت لە بندەستی هێزەکانی ئیسرائیلی، فەڕەنسی و ئەمریکیدا بوو و ئەوان بە یارمەتیی فاڵانژەکان دەستیان دابووە داگیرکاریی یەکجاری بەیرووت و گواستنەوەی مورە سیاسییەکان. ئەندامانی سەرەتایی حزبوڵڵا لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنە شایەتمەندییەکاندا توانیان هەزاران دیاگیر بکوژون و خۆیان وەک تاقە ئەکتەری گرینگ لە ژیانی سیاسی لوبناندا نیشان بدەن. لەو کاتەوە تا ئێستا حزبوڵڵا توانیویەتی داگیرکەران لە لوبنان وەدەر بنێت و خۆی وەک هێزێکی نیشتمانی بە کۆمەڵگای لوبنان بناسێنێت.

لەمناوە سەرەڕای ئارەزووی نتانیاهۆ بۆ سڕینەوەی یەکجاریی حزبوڵڵا و لاوازکردن و خستنە پەراوێزەوە بە شەهیدکردنی سەرکردەکانی و کردنەئامانجی دەمارەکانی گواستنەوەی چەک و چۆڵی، ئەوی لە مەیدانی شەڕدا وەدی هات زۆر سەرتر لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی ٢٠٠٦ بوو و ئیسرائیل ناچار بوو لە قبووڵ‌کردنی هەموو تێچووەکانی شەڕێکی داڕمین لە بەرە حەوتەوانەکانیدا لە بری ئاگربڕدا.

لە لایەنی بەرامبەردا بەرخۆدان بە باشی توانی هاوکێشەیەکی نوێ لە مەیدانی شەڕدا سەر بخات و بە هێرشی بەربڵاوی مووشەکی-درۆنیی بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو، ئەو پەیامە بە ڕژیمی زایۆنی بگەیێنێت کە حزبوڵڵا ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێ و چیتر گرووپێکی پەیوەستی تاکێکی دیاریکراو یان فەرماندەکەی نییە.

News ID 52889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha