بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە پێکدادانی توند لە نێوان ئەرتەشی سووریا و تیرۆریستەکان لە نزیک شارۆچکەی خناسر هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەلەب ڕووی داوە.
جگە لە ئەوە تەلەڤیزیۆنی سووریا هەواڵی دا کە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە مۆڵگەی تیرۆریستە هەڵاتووەکان لە ناوچەی مورک هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەمایان کردووەتە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستەکان پاگەندەی پێشڕەوی بەربڵاو لە حەما و حەلەب دەکەن بەڵام بوردمانی مۆڵگەکانیان بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی ئەو گرووپە.
Your Comment