AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٤ ٠٩:٠٤

ئیرەوانی: پاڵپشتی ئێران لە سووریا تا لەناوچوونی تەواوی تیرۆریزم درێژەی دەبێت

ئیرەوانی: پاڵپشتی ئێران لە سووریا تا لەناوچوونی تەواوی تیرۆریزم درێژەی دەبێت

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە دەداتە پاڵپشتی لە دەوڵەتی سووریا و خەڵکەکەی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا زیادی کرد: ئێران مافی سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو تەحریرولشام کە ماڵوێرانی، ئاژاوە و ئازارێکی بەربڵاوی بەدواوە بووە، بە فەرمی دەناسێت و پاڵپشتی دەکات.

دیپلۆماتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی قووڵی خۆی نیسبەت بە چڕ بوونەوەی دۆخەکە لە سووریا دەردەبڕێت. گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بەتایبەتی ئۆپراسیۆنی هاوئاهەنگی تەحریرولشام، لقێک لە ئەلقاعیدە کە بە ناوی بەرەی نوسرەوە دەناسرێت، هەڕەشەیەکی جیدی بۆ دەسەڵات و سەقامگیری سووریا دروست کردووە.

ئیرەوانی زیادی کرد: ئۆپراسیۆنەکانی تەحریرولشام لەوانە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو و درۆن نیشانەکانی دەستێوەردانی دەرەکییە کە لە سەروویانەوە ئەمریکا هەیە کە تیرۆریزمی کردووەتە ئامێرێک لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجی سیاسی .

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی کە بەرپرسی چڕ بوونەوەی ئەو پێکدادانەن ئەبێ بۆ هەوڵەکانی خپیان و لێکەوتەی ماڵوێرانییەکان کە بە سەر خەڵکی سووریا سەپاندوویانە، وەڵامدەر بن.

ناوبراو وتی: ئێران درێژە دەداتە پاڵپشتییەکانی خۆی لە دەوڵەتی سووریا و خەڵکەکەی کە خەریکی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمن. ئێران مافی دەسەڵاتی سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوە و لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو تەحریرولشام، بە فەرمی دەناسێت و پاڵپشتی دەکات.

News ID 52978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha