AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٠ ١٩:٤١

ئاژاوەی حەلەب؛ تەحریرولشام لە گۆڕەپانی سووریادا لە چی دەگەڕێت؟

ئاژاوەی حەلەب؛ تەحریرولشام لە گۆڕەپانی سووریادا لە چی دەگەڕێت؟

ڕژیمی زایۆنی تەنیا بە دوای بووژانەوەی "بەرگری" لە بەرامبەر بەرەی بەرخۆدان نییە و دەیەوێ هاوکێشەی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبیدا بگۆڕێت و پێناسەیەکی نوێ ببەخشێت بە تەکوزی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: تەنیا چەند کاتژمێر پاش جێگربوونی ئاگربڕی نێوان حزبوڵڵا و ڕژیمی زایۆنی، تیرۆریستانی سووریا بە پێشەنگیی تەحریرولشام(بەرەی نوسرەی پێشوو) لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی "فەتحولموبین" پەلاماری پارێزگاکانی ئەدلەب و حەلەبیان دا. پێشڕەویی خێرای ئەو گرووپە بەرەو باکوور و باکووری ڕۆژئاوای حەلەب بەو هۆیەیە کە لە شەڕی لوبنان، بەشێک لە تەرکیزی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی حزبوڵڵا لە کەرتی باشووری ئەدلەبدا کەمڕەنگ ببۆوە. جگە لەوە ئەرتەشی ڕووسیا بە هۆی شەڕی ئۆکراین ناچار لە کشاندنەوەی بەشێکی زۆر لە جیهازاتی سەربازیی لە بنکەی حەمیمیم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لازقیە ببوو؛ ڕووداوێک کە ڕۆژئاوا لێی ئاگادار بوو.

هەروەها کۆمەڵە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی بەرەی لوبنان ببووە هۆی ئەوەی ئیسرائیلیش بە مەبەستی تەشەنەی گوشارەکان لە سەر دیمەشق بۆ پشتکردن لە بەرەی بەرخۆدان و پچڕانی دەماری گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵا، چرای سەوزی هێرش بۆ سەر ئەدلەب بە تورکیا و دژبەرانی سووریا نیشان بدات. لەمناوە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا گرووپە تیرۆریستەکان و دژبەرانی سووری دەیانەوێ لە هەلومەرجەکە کەڵکئاوەژوویی بکەن و بۆ جارێکی تر ئاگری شەڕێک داگیرسێنن یان ئەوەی کە دەسەڵاتە دەرەکییەکان تەنیا دەیانەێ لە کارتی ئەوان بۆ دادۆشین و هەڤیازی‌وەرگرتن لە دیمەشق کەڵک‌ وەرگرن.

لە حەلەبدا چ ڕوو دەدا

حەلب بۆ ڕای گشتی هێمای سەرکەوتنی کۆتایی ئەرتەشی سووریا بە سەر ملیشیا دژبەرەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریایە. ئەم جەمسەری ئابوورییە بە 2 ملیۆن جەماوەرەوە جگە لەوەی میوانداری کۆمەڵە پیشەسازییەکانە، خاوەن پێگەیەکی پێوەندیی ستراتژیکە بۆ پەیوەندی‌دانی ڕۆژهەڵاتی عەرەبی بە دەریای ناوەڕاست. هەر بۆیە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر جادەی تی-5 نیشاندەری پلان‌داڕشتنی هەندێ ئەکتەری ناوچەیی بۆ داخستنی پێوەندیی نێوان حەلەب و دیمەشقە.

هەر ئێستاش ملیشیا دژبەرەکان ئیدعا دەکەن کە ٢٠ گەڕەکی حەلەب و ناوچەگەلێکی وەک نەبەل، زەهرا و ناوەندگەلێکی وەک پارێزگاری، بازگەی ناوەندی و فرۆکەخانەی سەربازیی ئەبوو‌زهووریان گرتۆتە بندەستی خۆیان و بە گوێرەی کەناڵی "المیادین" لە سەدا ٦٠ی ڕووبەری پارێزگای حەلەب کەتۆتە بندەستی تیرۆریستان.

لە بەرامبەردا ئەرتەشی سووریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و دژە هێرشەکانی توانیویەتی گورزێکی کوشەندە لە تەکفیرییەکان بدا و بەشێکی زۆر لە ناوچە داگیرکراوەکان لە تیرۆریستان داماڵێت و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ٥٠٠ تیرۆریست کوژراوە و دەیان کەسیشیان لێ گیراوە.

ئاژاوەی حەلەب؛ تەحریرولشام لە گۆڕەپانی سووریادا لە چی دەگەڕێت؟

هاوکاریی هەندێ ئەکتەری ناوچەیی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی

هەندێ ئەکتەری ناوچەیی پاڵپشتی ماڵی و چەکەمەنیی دژبەرانی سووریا دەکەن و بە جۆرێک لە ڕووداوەکانی حەلەبدا تاوانبارن. هەندێ دراوسێی سووریا لە هەلومەرجی ئێستادا تەنانەت ژووری ئۆپەراسیۆنیان بۆ بەڕێوەبەریی شەڕی ئێستاکە کردۆتەوە. لەمناوە چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەن کە تورکیا بەکردەوە وێڕای کردنەوەی سنوورەکانی خۆی و ڕێخۆش‌کردن بۆ گەیشتنی تیرۆریستانی ئۆزبەکی و تورکستانی بە مەیدانەکانی شەڕ لە سووریا، گەشێنەرەوەی ئاگری شەڕ لە سووریایە.

یان ئەگەرچی دژبەرانی چەکدار و تیرۆریستانی هاوپەیمانیان، ئامانج لەو شەڕەیان داگیرکردنی حەما، حەلەب، ئەدلەب و ... ڕاگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت ئامانجی سەرەکیی ئەو دەستدرێژییە، پاشەکشێ‌کردن بە بەرەی بەرخۆدان لە خاکی سووریا و داخستنی پێوەندیی نێوان بەرەی بەرخۆدان و حزبوڵڵایە.

بەو پێیە دەردەکەوێت ڕژیمی زایۆنی تەنیا بە دوای بووژانەوەی "بەرگری" لە بەرامبەر بەرەی بەرخۆدان نییە و دەیەوێ هاوکێشەی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبیدا بگۆڕێت و پێناسەیەکی نوێ ببەخشێت بە تەکوزی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

ئەمەش واتە ڕژیمی زایۆنی تەنیا بە دوای بووژانەوەی "بەرگری" لە بەرامبەر بەرەی بەرخۆدان نییە و دەیەوێ هاوکێشەی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبیدا بگۆڕێت و پێناسەیەکی نوێ ببەخشێت بە تەکوزی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

News ID 52920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha