بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا تەقەوینیا کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە بە گەرەنتیدانی تورکیا لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەدا بۆ پێشگری لە پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لایەن تیروریستانی سووریاوە، وتی: کەس بیری نەدەکردەوە گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە پاڵپشتی تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕاچڵەکێنەر بوو و سەرەڕای بەهرەوەرگرتن لە لێهاتووییەکی زۆر، هێزێکی زۆری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی حەلەب بەکار هێناوە.
وتیشی: لە کاتێکدا شایەدی پێشڕەویی تیرۆریستان لە باکووری سووریاین کە زۆربەی هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە سووریا کشاوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ شەڕی ئۆکراین، هەر بۆیە پاڵپشتی ئاسمانی لە حەلەب کەم بوو و هێرشی تیرۆریستان چاوەرواننەکراو و ڕاچڵەکێنەر بوو.
تەقەوینیا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و ڕووسیا بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان کەمیان دانەناوە، جەختی کرد: ئەگەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە سەر باکووری سووریادا زاڵ بێت، دەتوانێ ئەندامی زیاتر وەرگرێت و پەرە بە داگیرکارییەکانی بدات و ڕوو لە ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی فوەرات و باشووری فورات بکات و ئەمە لە خۆیدا مەترسییەکی گەورەیە و دەتوانێ لەو ناوچەیەوە پەلاماری وڵاتانی تری وەک عێراق و ئێرانیش بدات و ئەگەر بە لای حەمسدا بڕوا، دەتوانێ ڕێگای سووریا بۆ لوبنان دابخات.
ناوبراو بە پێداگری لە یەکگرتنی خێرای هاوپەیمانانی سووریا بۆ پێشگری لە تەشەنەی ئەم قەیرانە، ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا دەبێ گوشاری زیاتر بخەنە سەر تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبەریی تیرۆریستانی تەحریرولشام و هاوکات هێزی خۆبەخش بۆ سەرکەوتی تیرۆریستان ڕێکبخەن.
Your Comment