زیندانیان لە تورکیا بەهۆی هەڵپەڕکێ کوردی سزا دران

زیندانیانی زیندانی تەرسوس بەهۆی هەڵپەڕکێی کوردی سزا دران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە زیندانیانی کوردی زیندانی تەرسوس بەهۆی هڵپەڕکێی کوردی سزا دران.

ئاگیت تەکین یەکێک لە زیندانیانی کوردی زیندانی تەرسوس لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی وێڕای ئاماژە بە پێشێل کرانی مافی زیندانیان، ڕایگەیاند: دۆسیەیەکی نوێیان لە دژی ئێمە بەهۆی هەڵپەرکێی کورد لە شوێنی بەندکرانی خۆمان ساز کرد و تێیدا سزایان بەسەرماندا سەپاند. ئێمە بە ئەو سزایە نارەزایەتیمان دەربڕی. پرسەکەس ئەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتی زیندان بە سزادانی بێ هۆکاری زیندانیان هەمیشە لە هەوڵی زیاد کردنی ماوەی زیندانی بوونمانە.

شیاوی باسە کە هەفتەی ڕابردووش لێکۆڵینەوە دژی 9 ژنی زیندانی کورد بەهۆی گۆرانی خوێندن بە زمانی کوردی لە زیندانی ئامەد دەستی پێکردبوو. لەیلا گۆڤەن سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و هۆلیا ئالوکمەن هاوسەرۆکی هەدەپە لقی ئامەد و 7 زیندانیی دیکە بەهۆی گۆرانی خوێندن بە زمانی کوردی سزا درابوون.

News Code 38889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =