بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عطراق لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو ولاتە درێژەی هەیە. هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی پاشماوەی تەکفیرییەکان لە کەرکووک ڕێکخست.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای عێراق لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی خۆیان لە کەرکووک توانیان ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش بناسنەوە و بیانکوژن.
لەهەمان حاڵدا، ڕۆژی ڕابردووش دوابەدوای هێرشی تیرۆریستانی تەکفیری داعش بۆ سەر سەلاحەدین پێکدادانی تون لە نێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق هاتە ئاراوە. هێزە ئەمنییەکان توانیان هەوڵی داعشیەکان بۆ دزە بۆ ناوچەگەلێک لە سەلاحەدین شکست بدەن.
Your Comment