سپاس و پێزانینی پارێزگاری کوردستان بۆ ڕێبەری باڵای ئێران

بەهمەن مورادنیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستنیشان کردنی کوردێک وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕش دەربڕی.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم پەیامەدا نووسراوە: دەستنیشان کردنی دەریادار شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی شایی و خۆشحاڵی خەڵکی کوردستانی بەدواوە بوو.

بێگومان ئەم کارە و بڕوای بەڕێزیان بە خەڵکی کوردستان کە لە مێژوودا بێ وێنەیە، دەتوانێ ئاکام و بەرەکەتی زۆری بۆ یەکدەنگی و هاودڵی نەتەوەیی بەدواوە بێت.

من لە لایەن خۆم و خەڵکی بەشەرەفی کوردستانەوە بە بۆنەی دەستنیشان کردنی کوردێک وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕێز و سپاسی خۆم پێشکەشی پێگەی بەرزی بەڕێزتان دەکەم و داوای سەرفرازی ئێرانی ئیسلامی لە خودای گەورە دەکەم.

News Code 38729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =