ئێران پێشوازی لە کۆبوونەوەی بەغدا دەکات/فەڕەنسا نابێت بانگهێشت بکرێت

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق بە وتنی ئەوەی کە بوونی بیانییەکان لە کۆبوونەوەی عێراق دەبێتە هۆی بەلاڕێدا چوونی بابەتە سەرەکییەکە، وتی: لووتکەی عێراق نابێت بەس کۆبوونەوەیەکی ڕواڵەتی بێت.

حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە کاردانەوە بە بانگهێشت کردنی بەرپرسانی ئێران لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە وتی: عێراق بە دوو هۆکار لەسەر ئەو کارە جەختی هەیە؛ یەک پێی وایە کە هەرچەندە دەوروبەری عێراق ئاسایشی زیاتر هەبێت لە ڕەوتی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش کاریگەری دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: کەواتە وەکوو ڕێگاچارەیەک کە بتوانێت پرسەکانی عێراق بگەیێنێتە ئاسایش و سەقامگیری، سیاسەتوانانی عێراقی بەدوای ئەوەن کە پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی هدراوسێ باشتر بکەن.

دانایی فەر وتیشی: ئەو ئایدیا، ئایدیایەکی نوێ نییە. لە خولی دووهەمی مالیکی و هەروهە حەیدەر عەبادی، عەبدولمهەدی، ساڵح و وەزیری دەروەی ئەو وڵاتە هەموویان لەسەر ئەو ئایدیا بۆ دابین کردنی ئاسایشێ ناوخۆیی دادکۆیان کردووە.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق زیادی کرد: خاڵی دووهەم ئەوەیە کە عێراق لە ئەو کۆبوونەوە وەکوو دەستکەوتێک کەڵکوەردەگرێت کە بتوانێت پێگە و ڕۆڵی ناوچەیی خۆی بەرزتر بکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەروەها بە پێی کۆبوونەوەی سێ لایەنەیەک کە بە ئامادەبوونی عێراق، میسر و ئۆردۆن بەڕێوە چوو، بەڕێز کازمی بەدوای ئەوەیە کە پێگەی نەریتی عێراق لە هاوکێشەی جیهانی عەرەب و لە پێوەندی لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان پێگەیەکی تایبەت دەست بخات.

دانایی فەر جەختی کرد: ئێران لە ئەو بیر و هەڵسوکەتەی عێراق پێشوازی دەکات چونکوو ناوچەکە پێویست بە هاوکاری زیاتر هەیە.

ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە وتی: بەڵام لێرەدا پرسیارێک هەیە ئەوەیە کە ئایا کێشەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بە بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوە چارەسەر دەبێت؟ و ئەوەی کە بە چ میکانیزمێک دەیانەوێت کێشەکانی نێوان ئێران، عەرەبستان و تورکیا چارەسەر بکەن. جێی پرسیارە.

ناوبراو درێژەی دا: کەواتە هیوادارم ئەو کۆبوونەوە بەس ڕوالەتی نەبێت. هەرچەندە کە بۆ عێراق کۆبوونەوەیەکی ڕواڵەتیش دەستکەوت دەبێت و بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان بێ کاریگەری نابێت.

دانایی فەر سەبارەت بە ئاستی بەشداری بەرپرسانی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێران ئامژاەی کرد کە ئێمە ئەو شێوە کۆبوونەوەگەلەمان لا خۆشە و یارمەتیدەری ئاسایشی ناوچەکەیە، بەڵام ئەبێ ببینین کە وڵاتانی دیکە لە چ ئاستێکدا بەشداری دەکەن.

باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق هەروەها لە کاردانەوە بە ئەگەری بەشداری وڵاتانی سەروو ناوچەیی وەکوو فەڕەنسا، لەو کۆبوونەوە وتی: من پێم وایە کە بەشداری بیانییەکان لە ئەو کۆبوونەوە دەبێتە هۆی بەلارێدا چوونی برسی سەرەکی کۆبوونەوەکە.

پێوەندییەکانی تورکیا و فەڕەنسا باش نییە و فەڕەنسا وەکوو لایەنێکی بێ لایەن هاوپەیوەند بە پرسەکانی ئاسیا هەڵسوکەوت ناکات. کەواتە باشتر وایە ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری وڵاتانی ناوچەکە بەڕێوە بچێت.

News Code 38666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha