AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٢ ٠٩:١٩

ئاژاوەی ناو یەکێتی نابرێتەوە؛

شەپۆلی دەستگیرکرانی کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێکردووە

شەپۆلی دەستگیرکرانی کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێکردووە

دژایەتی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕوو لە زیاد بوونە و شەپۆلێکی دەستگیرکرانی کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی پارتەکە دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەفتەکانی ڕابردوو دژایەتییەکی توند لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی نیشتمانی هاتە ئاراوە و ئەو دژایەتییە بووە هۆی وەلانانی کەسانی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی لە پۆستە گرینگە ئەمنیەتی و سەربازییەکانی پارتەکە و هەڵوەشاندنەوەی ئیختیاراتی خۆی لە پۆستی هاوسەرۆکی و سزای دەستگیرکرانی کەسانی نزیک بە ناوبراو لە پارتەکە، لەوانە میران محەمەد ئەندامی نووسینگەی سیاسی یەکێتی، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی دەرکرا.

دوای ئەوەی کە بافڵ تاڵەبانی جەختی کرد کە ئەو گۆڕانکاری و وەلانانە بە ئامانجی وەلانانی گەندەڵکاران لە ئەو پارتەیە و نووسینگەی سیاسی پارتەکەش لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەو گۆڕانکاریانە پاڵپشتی و لەسەر درێژەدانیان جەختی کرد، ئەو شەپۆلە دەستگیرکرانە پەرەی سەندووە و ماڵپەڕی هەواڵی ناس کورد ڕاپۆرتی دا مێدیاکانی سەر بە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی لە سلێمانی ڕاپۆرتی دا کە سەرلەبەیانی پێنجشەممە 6 پاسەوانی برایانی لاهوور شێخ جەنگی و 2 بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری یەکێتی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی دەستگیر کراون.

News ID 38651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha