AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢١ ١٨:٢٢

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان:

سنە دەبێتە جەمسەری دەرمانی شێرپەنجە لە ڕۆژاوای ئێران

سنە دەبێتە جەمسەری دەرمانی شێرپەنجە لە ڕۆژاوای ئێران

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: بە دامەزراندنی دەزگا و بەشە نوێیەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە، ئەم شارە دەبێتە جەمسەری دەرمانی شێرپەنجە لە ڕۆژاوای وڵات.

بە پێی هەواڵی مێهر، موحسین فەتحی لەم بارەوە وتی: دەزگای پەت ئێسکەن لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا لە کوردستان دادەمەرزێت و پاش ئەوەش بینەری کرانەوەی بەشە جۆربەجۆرە پسپۆڕانەکان لە پارێزگا دەبین کە ئاکامی ئەمەش بەرزبوونەوەی پێگەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بۆ ئاستی دووهەم دەبێت.

ئەو سەبارەت بە کابینەی دەوڵەتی نوێ باسی کرد و وتیشی: کابینەی پێشنیارکراوی دەوڵەتی نوێ دوو وەزیری کوردزمانی تێدایە و ئێمە بە دەوڵەتی نوێ گەشبینین و هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین بۆ ئەوەی ئەم کەسانە دەنگ وەربگرن و هیوادارین بەم شێوە قەڵشتی نێوان خەڵک و دەوڵەت کەم بێتەوە.

ناوبراو هەروەها باسی ئەرکی ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی کرد و ڕایگەیاند: دەوڵەتی داهاتوو بە هەڵبژاردنی بەرپرسان دەست پێ دەکات و ئێمە بەرپرسان و هەواڵنێران دەبێ ئەو قەڵشتەی لە دەوڵەتی دوازدەهەمدا لە نێوان خەڵک و بەرپرسان پێک هات، قەرەبوو بکەینەوە.

News ID 38649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha