AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٦ ١٣:١٣

سەدرولحسێنی بۆ مێهر:

ڕۆحانی نەیتوانی هەڵسوکەوتی ڕۆژاوا دژی ئێران بگۆڕێت/هیوای پووچ بە بایدن

ڕۆحانی نەیتوانی هەڵسوکەوتی ڕۆژاوا دژی ئێران بگۆڕێت/هیوای پووچ بە بایدن

کارناسی پرسە سیاسییەکان وتی: هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی ڕۆژاوا دژی ئێران نیشاندەری ئەوە بوو کە هەوڵەکانی دەوڵەتی ڕۆحانی بۆ متمانە لە نێوان دەوڵەتی ئێران و ڕۆژاواییەکان، سەرکەوتوو نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسی پرسە سیاسیەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێر، وێڕای کاردانەوە بە پیلانەی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران وتی: بە پێی شکستی قورسێک کە ترامپ لە بەرانبەر گەلی ئێران هێنای، دەوڵەتی نوێی بایدن تا ئێستا هیچ جۆرە لێدوانێکیان سەبارەت بە توانایی و سەرکەوتنەکانی ئێران نەداوە و لە ڕاستیدا بەشێک لە ئەم ماوە بەدوای کۆ کردنەوەی ڕا و گەلەکۆمە دژی ئێران بوون.

ئەو کارناسە درێژەی دا: لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی خۆیان و هەروەها بریتانیاییەکانیش کە لە شێوە قسەکردنی ئەمریکییەکان کەڵکیان وەرگرت، لە راستیدا نیشاندەری ئەوە بوو کە هەر دوو قسەکە لەلایەن یەک ژووری بیرەوە پێک هاتووە.

ئەو شرۆڤەکارەی پرسە سیاییە نێودەوڵەتییەکان وتیشی: ئەمریکییەکان دەیانەویست بەم شێوە و بە یەکدەنگ کردنی هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بە شێوەیەک بە ئێران و دەوڵەتی نوێ ڕایبگەیێنن کە هەڵسوکەوتی ئەوان هەمبەر ئێران نەگۆڕدراوە.

ناوبراو درێژەی دا:ئەو جووڵە و ئەو هەوڵەی ئەمریکییەکان نیشاندەری ئەو بابەتەیە کە هەوڵەکانی دەوڵەتی ڕۆحانی، لە ،اوەی هەشت ساڵی ڕابردوو کە بە قسە و کردەوە بەدوای متمانە لە نێران دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا و ڕۆژاوا بوو، سەرکەوتوو نەبووە.

سەدرولحسێنی جەختی کرد: هەروەها وێنەیەک کە ڕۆحانی و هەندێک لە بەرپرسان، لە دەوڵەتی بایدن دروستیان کردبوو، بەتواوەتی هەڵە بوو، بەم شێوەیە کە ئەوان بەدوای ئەو بابەتەوە بوون کە بە هاتنە سەر کاری حزبی دیمۆکرات و سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان، دۆخی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران جیاواز دەبێت و دەتوانرێت لەگەڵ بایدن بە گفتوگۆی براوە-براوە گەییشت کە لێدوانی ئەم دواییەی بایدن هەڵە بوونی ئەو ڕوانگەیەی سەلماند.

ناوبراو هەروەها وتی: بەم پێیە ئەبێ سەرەنجی ئەو خاڵەش بدرێت کە قسەکانی ئەم دواییەی بایدن نیشاندەری پتەو بوونی پێوەندی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و هەوڵی ئەمریکا بۆ کردنەوەی دەنگ لە نێو وڵاتانی ئەورووپی لە دژی ئێرانە کە ئەمە خۆی دەتوانێت نیشاندەری بەردەوام بوونی دوژمنایەتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بێت و بە پێیەش ئەوە دەتوانێت ناونیشانێکی گونجاو بۆ هەڵویستی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ڕەئیسی بێت.

News ID 38563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha