بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری فایق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، وتی: ئێران هیچ لەمپەر و سنوورێک بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە هیچ بوارێکدا نابینێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێران و عێراق هاوبەشیی زۆریان لە بواری ئایینی، مەزەبی، مێژوویی و فەرهەنگی هەیە، ڕایگەیاند: بۆ پێوەندی و هاوکارییەکانی تاران و بەغدا پێگە و ڕێزێکی تایبەت دادەنێین و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە تەکمایەتی سیاسەتی ئێرانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش لە ئەو دیدارەدا بە پیرۆزبایی لە ڕەئیسی، وتی: بێ گومان بە ئامادە بوونی ئێوە لە پۆستی سەرۆک کۆماری، پێوەندییەکانی تاران و بەغدا لە بەشە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووی و مافی باشتر دەبن.
Your Comment