بە پێی هەواڵی مێهر، لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، نووسراوە: لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆکاری بەزینی شەنگال و داگیرکردنی لێک درایەوە و ناساندنی پێشمەرگەکانی بەرپرسی بەزینی شەنگال بێ ئاکام بووە.
لەم هەواڵەدا ڕاگەیندراوە: پاش تێپەڕ بوونی ماوەیەکی زۆر لە ژینۆسایدی کوردە ئێزدییەکان، تا ئێستا کۆمیتەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆکاری بەزینی شەنگال بێ ئاکام بووە و لیستی 30 فەرماندەی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە لەم دۆسیەدا تاوانبارن، دراوەتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئاماژە کراوە کە مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکرات و سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێم لە 14ی ئوتی ساڵی 2014 ڕایگەیاندبوو کۆمیتەی دەرخستنی ڕاستییەکان پێک هاتووە و سەبارەت بە سزای ئەو بەرپرسانەی کە بۆ بەرگری لە خەڵک و هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکی خۆیان بە جێ نەهێناوە، بڕیار ئەدرێت.
Your Comment