ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەتوی سەفەر بۆ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کرد. سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دیدارێکی دوور و درێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو ڕێککەوتنەی واژۆ کرد. دوای واژۆی ڕێککەوتنەکە، مستەفا کازمی و جۆبایدن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە خوێندرایەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: واشنتۆن و بەغدا ڕێککەوتن کە تا کۆتایی ساڵی 2021 هێزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە. بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق ڕایانگەیاند: حکومەتی عێراق لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ پارێزەری لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە خەریکی ڕاوێژکاری و پەروەردە لە ئەو وڵاتەن، جەختی هەیە. دوو لایەنەکە بڕیاریان داوە کە پێوەندیی ئاسایشی بەتواوەتی بۆ ڕۆڵی پەروەردەیی، ڕاوێژکاری، پاڵپشتی و هەواڵگری بگۆڕدرێت. تا ڕێکەوتنی 31 ی دیسەمبەری 2021 هیچ هێزی ئەمریکی بە ڕۆڵی سەربازی لە عێراق ناچێتە ناو عێراقەوە.
گرووپەکانی بەرخۆدان ڕایانگەیاند کە هیچ بڕوایەکیان بە بەڵێنی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە خاکی ئەو وڵاتە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی نییە.
واژۆی ڕێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و عێراق لەسەر کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە، کاردانەوەی زۆر بەدواوە بوو. لە هەمان پێوەندیدا، نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا ڕایگەیاند: ئێمە بڕوامان بە ئەمریکییەکان نییە و مانەوەی هیچ هێزێک لە خاکی عێراق قبووڵ ناکەین. ئەمریکییەکان ئەبێ بەتواوەتی لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە.
جێگری ئەمینداری گشتی نوجەبا ڕایگەیاند: کەسانێک کە لەسەر مانەوەی ئەمریکا لە عێراق جەخت دەکەن، دەیانەوێت پاڵپشتی بیانییەکان لە قەبارەی خۆی گەورەتر بنوێنن. شمری بە وتنی ئەوەی کە ئاسمانی عێراق لە کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکادایە، وتی: جەنایەتەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەتایبەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان واتا شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای واژۆی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئەمریکا لێدوانێکی دا کە بووە هۆی سەرسووڕمانی هەمووان، ناوبراو لە لێدوانەیەکدا وتی: دەمەوێت لەلایەن خەڵکی عێراقەوە لە خەڵکی ئەمریکا دەسخۆشی بکەم بە بۆنەی هەموو ئەو هەوڵانەی کە ئەمریکییەکان بۆ عێراقێکی ئازاد و دیمۆکرات ، دایان. ئەو قسانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە کارناسانی سیاسی پێیان وایە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەوە گرووپەکانی بەرخۆدان بوون کە هەموو شتێکیان پێشکەشی عێراق کردووە و ئەمریکییەکان تەنیا ماڵوێرانیان لە ئەو وڵاتە پەرەپێداوە.
پێشتریش ئەمریکییەکان لە ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی ساڵی 2008 بەڵێنی کشانەوەی تەواویان لە خاکی عێراق تا کۆتایی 2011 دابوو کە نەک هەر ئەوە ڕووی نەدا بەڵکوو بوونیان لە ئەو وڵاتە بەیانووی شەڕ دژی داعش زیاتر کردەوە.
لە هەمان پێوەنیدا، لە گەڵاڵایەکدا کە پەرلەمانتارانی عێراق لە ساڵی 98 و دوای تیرۆری فەرماندەیکانی بەرخۆدان لەلایەن ئەمریکاوە پەسەندیان لرد، بە راشکاوانە و روون لەسەر کشانەوەی تەواوی بیانییەکان لە خاکی عێراق جەخت کراوە.
بەم حاڵەوە، ئەمریکییەکان دیسان وێڕای دەور دانەوەی پەسەندکراوەکەی پەرلەمان، لە ئەم دیداری دواییدا هەوڵیان دا تا بە بوونی خۆیان لە خاکی عێراق لە ژێرناوی جیاواز درێژە پێبدەن.
سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکییەکان پاگەندە دەکەن کە بە پێی ڕێککەوتنی واژۆ کراو لەگەڵ مستەفا کازمی تا چەند مانگی دیکە عێراق بەجێ دەهێڵن بەڵام هەڵسوکەتی باڵترین پۆستی ئەو وڵاتە جۆبایدن لە کاتی ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی، ئاوەها شتێک نیشان نادات. کامێراکان لە حاڵێکدا وێنەیەکی بایدنیان بڵاو کردەوە کە نووسراوەیەکی بەدەستەوەیە و تێیدا، هەڕەشە لە بەرخۆدانی عێراق کراوە.
ئەو جۆرە کە لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، لە نووسراوەکەدا نووسراوە: ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوە بە هێرشەکانە. ئەو بابەتە خۆی دەریدەخات کە واشنتۆن لە جیاتی بیر کردنەوە لە چوونە دەرەوە لە خاکی عێراق هەر لەسەر روانگەی پێشووتری خۆی واتا هەڕەشە لە بەرخۆدان و بەرەنگار بوونەوەیان داکۆکی هەیە. کەواتە هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕوانگە و ستراتیژی واشنتۆن لە عێراق نابینرێت.
لە هەر حاڵدا ئەوەی کە دیارە، ئەوەیە کە ئێستاکە ئەمریکا لەگەڵ کێشەیەکی گەورە لە عێارق بەرەوڕوویە و ئەویش، کێشەی ئاسایشە. سروشتییە کە بەردەوام بوونی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق و جێبەجێ نەکردنی بەڵینەکانیان دەبێتە هۆی ئەوەی کە گرووپەکانی بەرخۆدان زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ڕابردوو توند بکەنەوە.
Your Comment