بە پێێ هەواڵێ مێهر، لە دانیشتنی ڕۆژی پێشووی کومیتەی میراتی جیهانی یونێسکۆ، دۆسیەی ڕێگای ئاسنی سەرانسەری ئێران لێک درایەوە و پاش پەسند کردنی ئەندامانی کومیتە، ڕێگای ئاسنی سەرانسەری ئێران بە درێژایی ١٤٠٠ کیلۆمەتر وەکوو بیست و پێنجەمین بەرهەمی میراتی کەلتووری ئێران لە ڕیزی ئاسەواری یونێسکۆ تۆمار کرا.
تۆماری ئەم ئاسەوارە لە ساڵی ٩٧ەوە دەستی پێ کردبوو. مەودای ڕێگای ئاسنی باکوور- باشوور لە یونێسکۆ بە ٨ ناوچە دابەش کرا و ٨٩ وێستگەی هەڵبژێردراو بە هۆی گرینگایەتی مێژوویی لێک درایەوە و بەڵگە لە سەری کۆ کرایەوە.
ئەم ڕێگایە لە بەندەری تورکەمەن لە باکووری ئێرانەوە دەست پێ دەکات و تاکوو بەندەری ئیمام خومەینی لە باشووری ئێران درێژەی هەیە.
کۆمیتەی میراتی جیهانی بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دۆسیەیەکیتری وڵاتەکەمان لە ژێر ناوی بنکەی دیمەنی فەرهەنگی_ مێژوویی هەورامان بۆ تۆماری جیهانی، لێک بداتەوە.
تۆماری جیهانی هەورامان هەنگاوێکی بەرزە بۆ گەشەی ناوچەی رۆژئاوای ئێران و بێ گومان بەو کارە هەورامان بەهرەمەند دەبێ لە پاڵپشتیگەلی ڕێکخراوی جیهانی یۆنسکۆ.
لە گەڵاڵەی تۆماری جیهانیی هەورامان، ٢۴ گوند لە پارێزگای کوردستان و ١٢ گوند لە پارێزگای کرماشان بەشدارن.
هەورامانی کوردستانی ئێران هەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی کرماشان و و کوردستانە و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس حەشیمەتی تێدایە.
Your Comment