بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: لە پارێزگای کوردستان تا ئێستا تەنیا شارەکانی سنە و مەریوان سینەمایان بوو بەڵام لە بیجاڕیش بینای هۆڵی سینەما ئازادی بیجاڕ کۆتایی هات و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ کرا.
ئەو وتیشی: ئێستا چەندین پرۆژە لە شارەکانی سەقز، بیجاڕ و سنە بەرەو کۆتایی ئەڕوات کە مزگێنیدەری باشتر بوونی ڕەوتی بنیات نانی هۆڵە سینەماییەکان لە دیکەی شارەکای ئەم پارێزگایە.
مورادی ڕاشیگەیاند: بە کۆتایی هاتنی ئەم پرۆژانە، ٩ هۆڵی سینەمایی و ١٧٤٥ کورسی بە هۆڵەکانی پارێزگا زیاد کرا.
بۆچوونی ئێوە