کۆرۆنا 1.5 ملیۆن منداڵی لە جیهان هەتیو کردووە

ئەنجامی خوێندنەوە نوێیەکان نیشانی دەدات کە 1.5 ملیۆن منداڵ لە جیهان دایک و باوک، باوەگەورە و دایەگەورە یان سەرپەرشتی خۆیان بە هۆی کۆڤێدەوە لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مدیسن نت، سۆزان هیلیس، سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵینەوە لە ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، لە ئەو بارەوە دەڵێت: لە هەر دوو مەرگی کۆرۆنایی لە سەرتاسەری جیهان، منداڵێک باوک یان دایک یان سەرپەرشتی خۆی لەدەست داوە. تا 30 ی ئاپی 2021، 1.5 ملیۆن منداڵ تووشی ئەو پاشهاتە دڵتەزێنە هاتووە و ئەو ژمارەیە بە پێشکەوتنی پەتاکە بەرز دەبێتەوە.

بە پێی ئەم لێکۆڵینەوە، ئەو منداڵانەی کە دایک و باوک یان سەرپەرشتی خۆیان لەدەست داوە کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییە کورت خایەن و درێژخایەنەکانی ئەو نەخۆشییە لەسەر تەندروستی و ئاسایش لەوانە بەرز بوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی، ئازادی جەستەیی، توندوتیژی ڕەگەزی و دووگیانی لە تەمەنی تازەلاوی.

لێکۆڵەران داکۆکی دەکەن: ئێم ەئەبێ دایک و باوک و سەرپەرشتی منداڵان خێرا ڤاکسینە بکەینەوە، چونکوو هەر 12 چرکە منداڵێک سەرپەرشتی خۆی بە بۆنەی کۆڤێدەوە لەدەست دەدات.

News Code 38360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha