سیاسەتی نوێی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

لەم حەوتانەی دواییدا نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە چونکوو ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی بە واتای هان دانی تاڵەبان بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچەکەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید ئەلشەهابی لە وتارێکدا مژاری کەم بوونەوەی بەشداری سەربازانی ئەمریکیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوینی لێک داوەتەوە و ئاماژەی بۆ سیاسەتە نوێیەکانی واشینتۆن کردووە.

1 - لەم حەوتانەی دواییدا نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە چونکوو ڕاگەیاندنی چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی بە واتای هان دانی تاڵەبان بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچەکەیە.

2 – ئەمریکا وەکوو مەترسییەک چاو لە تاڵەبان و داعش ناکات و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەرچاو دەگرێت و پێی وایە پاراستنی ئەوانە پێویستی بە بەشداری سەربازی نییە.

3 – ئەمریکییەکان پێیان وایە ئەگەری سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی هاودەنگ بۆ زاڵ بوون بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناویندا بوونی نییە. ئێران و عەرەبستان بۆ دزە کردن پێکەوە ڕیکابەری دەکەن بەڵام ئەم ریکابەرییە ستراتیژیکە و پێویستی بە بەشداری سەربازی ئەمریکا نییە.

4 – هاوبەشی ستراتیژیکی ئێران و چین مامەڵەیەکی بازرگانییە کە بە بۆنەی ئەوەوە چین نەوتی ئێران بە نرخی کەمتر وەردەگرێت و ئەمریکییەکان پێیان وا نییە کە ئەم هاوبەشییە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەوان مەترسیدار بێت.

5 – گریمانەی زۆر بۆ شرۆڤەی بەشداری ئەمریکا لە ناوچە لە ئارادا بوو کە زۆربەیان گۆڕدراون. یەکێک لەو گریمانانە ئەوە بوو کە ئەمریکا بەشداری سەربازی خۆی لە ناوچە دەپارێزێت بۆ ئەوەی لە هاتنی نەوت دڵنیا بێت، پشتیوانی لە ئیسرائیل بکات و لە سەرهەڵدانی دەسەڵاتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ڕێگری بکات.

6 – ئێستا ئەمریکا گەورەترین بەرهەم هێنەری نەوتی جیهانە. ئەمریکا لە ڕیگای مەکزیکەوە لە عەرەبستان زیاتر نەوت هاوردە دەکات. سێ چوارەمی نەوتی خەلیجی فارس لە لایەن وڵاتانی ئاسیاییەوە دەکڕدرێت و ئەمریکا پێی وایە ئەم وڵاتانە دەبێ لە دابین کردنی هێمنایەتی هاوردە کردنی نەوتدا بەشداری بکەن.

7 – بابەتی روون ئەوەیە کە بۆچوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەگۆڕدراوە. تەنانەت پاش چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و ئەفغانستان، دەیان هەزار هێزی ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئامادەن بەڵام بەشداری سەربازی ئەوان کێشەکانی ناوچەی چارەسەر نەکردووە.

8 – سەرەڕای درێژە دان بە دیاردەی تیرۆریزم لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، ئەمریکا لە ڕێگای بەشداری سنوورداری خۆی دەتوانێ لە گەڵ ئەو گرووپانەدا ڕوبەڕوو بێتەوە بۆیە داخوازییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دووبارەی بەشداری هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لە ناوچە و لە ئەفغانستان زیادی کردووە.

9 – ڕاستییەکی دیکە زۆربوونەوەی دزەی ئیسرائیلە. ئیسرائیل بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئەمارات و بەحرەین دزەی خۆی زیاتر کردەوە و هەروەها گەشەی دزەی ئیسرائیل زیاتر لە ناوچە و وڵاتانی ئەفریقییە.

10 – پاش ئەوەی کە پێویستی بە بەشداری سەربازی ئەمریکا لە ناوچە کەم بووەوە، ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دوور دەکەوێتەوە. هەندێ بەرژەوەندی سنوورداری هەیە کە پێویستی بە بەشداری هەمیشەیی نییە بۆیە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان لە گەڵ زۆرتر کردنەوەی بەشداری سەربازی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئوقیانووسی ئارام و دەریای باشووری چین هاواهەنگە.

News Code 38291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =