بە پێی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق کشایەوە و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو و پرسیاری زۆری هێناوەتە ئاراوە.
کۆمیسیونی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە ڕوونی ڕایگەیاند: کردەوەی موقتەدا سەدر یاسایی نییە و کاتی کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان کۆتایی هاتووە و هیچ داخوازییەک بە دەستی ئێمە نەگەیشتووە.
یەکلایی نەبوونی ڕێبەری ڕەوتی سەدر
خاڵی سەرسووڕهێنەر و جیاوازکەرەوەی بزووتنەوەی سەدر، جێگیر نەبوونی دەنگ و ڕای ڕێبەری ئەم بزووتنەوەیە. بۆ وێنە موقتەدا سەدر ساڵی 2013 ڕایگەیاند کە ڕەوت و حکوومەتی سیاسی عێراق پەسند ناکات کەچی ساڵی 2014 لە هەڵبژاردنەکان بەشداری کرد و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018شدا بەشێکی بەربڵاوی دەوڵەتی پێک هێنا.
بزووتنەوەی سەدر چە ئامانجێکی هەیە
پێش هەڵبژاردنەکانی 2018 موقتەدا سەدر وەکوو سکولارێک لە گەڵ کۆمۆنیستە عێراقییەکان بوون بە هاوپەیمان و پاش هەڵبژاردن لە گەڵ هاوپەیمانی لایەنگری حەشدی شەعبی هاوپەیمانییەکی نوێیان پێک هێنا و هەردوو لایەن بۆ هەڵبژاردنی عادڵ عەبدولمەهدی وەکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵیان دەدا.
هەندێ کەس پێیان وایە مەبەستی سەدر وەدواخستنی هەڵبژاردنەکان و هەندێ کەسیش دەڵێن مەبەست مانەوەی دەوڵەتی کازمییە بەڵام خاڵی هاوبەشی هەردوو بڕوا ئەوەیە کە بزووتنەوەی سەدر دەیەوێ پێگە گرینگەکانی خۆی لە دەوڵەتی ئێستا بپارێزێت.
چ روودەدات ئەگەر بایکۆتی هەڵبژاردن بکات
ئەم بزووتنەوە لە کاری سیاسی ناکشێتەوە و گەر هەڵبژاردنەکانی 2022 وەدوا بکەوێ ڕەنگە دیسانەوە بەشداری بکەن.بە گشتیی موقتەدا سەدر هەر مەبەستێکی هەبێت، بە هۆی جێگیرنەبوونی دەنگ و بڕواکانی، دەست لە هەڵبژاردنەکان هەڵناگرێت بەڵام دەبێ ڕوون بکرێتەوە کە گەر لە هەڵبژاردنەکان پاشگەز ببێتەوە، لە بەرانبەردا چی دەوێت.
Your Comment