بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، وادیم کۆلت جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشطی و دۆستی ڕووسیا لە سووریا لە لێدوانێکدا دەریخست کە تیرۆریستەکان لە ئەدلەب بەدوای ئەنجامی هێرشێ کیمیایین.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ڕووسییە، تیرۆریستەکان دەیانەوێت ئەمڕۆ شەممە 17 ی ژووییە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی سووریا هێرشێکی کیمیایی ئەنجام بدەن.
ژنراڵ ئەکساندر کارپۆف سەرۆکی ناوەندی ڕووسی ئاشتی لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە هەواڵگرییە زانیاریی دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات تیرۆریستەکانی تەحریرولشام دەیانەوێت بە یارمەتی کڵاو سپییەکان مادەی ژەهراوی لە ڕۆژاوای ئەدلەب بەکار بهێنن.
Your Comment