AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٣ ٠٨:٠٩

لە بڕیارێکی فەرمیدا؛

دەوڵەتی ئەمریکا بەشێک لە گەمارۆ بازرگانییەکان دژی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

دەوڵەتی ئەمریکا بەشێک لە گەمارۆ بازرگانییەکان دژی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند کە بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانی کۆمپانیاگەلی ژاپۆنی و کۆریایی لە گەڵ ئێران، واشنتۆن بەشێک لە گەمارۆ بازرگانیەکان دژی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ شەو ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە گەمارۆ بازرگانییەکان دژی ئێران هەڵوەشاوەتەوە.

بە هەڵوەشانەوەی ئەم گەمارۆگەلە تاران دەتوانێ داراییە بڵۆکە کراوەکانی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن وەدەست بێنێتەوە.

ئەم گەمارۆوانە بۆ ماوەی سێ مانگە هەڵگیراون و لەم ماوەیەدا ئێران دەتوانێ پارە بلۆکە کراوەکانی لەو دوو وڵاتە وەرگرێتەوە.

News ID 38190

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha