هێرش کرایە سەر بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی قوونیە

بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی قوونیە لەلایەن ڕەگەزپەرستانێکەوە هێرشیان کرایە سەر کە هاواریان دەکرد "لێرە کوردمان ناوێت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەیەکی کوردی دانیشتووی قوونیە لەلایەن گرووپێکی 60 کەسییەوە هێرشیان کرایە سەر. ئەوان هاواریان دەکرد ئێمە نیشتمانپەروەرین. ئیزن نادەین لە ئەم شارە ژیان بکەن.

لە ئەو هێرشە نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستانەدا کە کراوەتە سەر ئەو بنەماڵە حەوت کەسییە، دوو ئەندامی بنەماڵەکە کاسەی سەریان شکاوە و گواستراونەتەوە بۆ بەشی چاوەدێری تایبەت و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەش بە تونسی بریندار بوون و لە نەخۆشخانەدان.

عەبدولڕەحمان قارا بولوت پارێزەری ئەو بنەماڵە وتی: دوای ئەو هێرشە کە لە ڕۆژی 12 ی مەی ئەنجام درا، سەش کەس لە هێرشبەرەکان بانگهێشت کران بۆ ئدیارەی پۆلیس و دوای ئەوە بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست. ئازاد کراون.

News Code 38145

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =