هیچ هۆکارێک بۆ مانەوەی تورکیا لە کوردستانی سووریا نییە

مەزڵۆم کۆبانێ بە بەشداری لە کارگەی پەروەردەیی ئێمە دەگەڕینەوە بۆ نیشتمانی خۆمان، ڕایگەیاند کە هۆکارێک بۆ مانەوەی هێزەکانی تورکیا کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە هیچ هۆکارێک بۆ ماەوەی تورکیا و ئەو گرووپانەی کر تورکیا پاڵپشتیان لێدەکات لە کوردستانی سووریا نییە.

مەزڵۆم کۆبانێ بە شێوەی ئۆنلاین لە کارگەی " ئێمە ناچینە شوێنێک، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ نیشتمانی خۆمان" کە لەلایەن پەنابەرانی کوردی ناوچەی خۆسەر لە سەرێکانی بەڕێوە چوو، بەشدری کرد.

ژنراڵ کۆبانێ بە وتنی ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا هۆکارێکیان بۆ مانەوە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، وتی: هەموو خەڵکی ناوچەکە دژی بوونی ئەوانن. ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستانی سووریا پێوەنی هەیە بە بەهێز کردنەوەی هێزە سەربازییەکان و دەستکەوتەکانی خەڵکی ناوچەکە و بەرخۆدانی پەنابەرانەوە.

News Code 38142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =