AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٩ ٠٩:٣٣

بەرە بەیانی ئەمرۆ ڕوویدا؛

بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە تاران/ کارناسان هۆکارەکە لێکدەدەنەوە

بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە تاران/ کارناسان هۆکارەکە لێکدەدەنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمە لە ڕۆژاوای تاران دەنگێکی بەهێز بیستراوە و کارناسان خەریکن ڕووداوەکە لیکدەدەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری تاران بە ئامادەبوون لە شوێنی ڕووداوەکە وتی: هۆکاری تەقینەوەکە خەریکە لێکدەدرێتەوە.

حەمید ڕەزا گودەرزی بە ئاماژە بەوەی کە هیچ جۆرە خەسارێکی گیانی و دارایی بە هۆی ئەم تەقینەوە نەکەوتووەتەوە ڕایگەیاند کە کارناسان ڕای خۆیان ڕادەگەیێنن و ئێمەش بۆ خەڵک ئاشکرای دەکەین.

هاوکات وتەبێژی هێزی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند کە دوای ئەوەی خەلک لە دەڤەری گەڕەکی پارکی میللەت لە ڕۆژاوای تاران پەیوەندییان بە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە گرتووە و هەلە بیسترانی دەنگێکی بەهێز داوە، هێزمان ناردووەتە ئەو شوێنە بەڵام هیچ ئاگرکەوتنەوە یان نیشانەیەک لە کارێکی خراپەەکاری نەبینراوە.

News ID 38131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha