بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر هەوڵی عێراق بۆ کەم کردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن باسی کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە کە ڕووسیا وەکوو ڕکابەری ئەمریکا، لە ساڵی 2017 ەوە و لە ڕێگای چوونیان بەرەو پیشەی نەوت و گازی هەرێم هەوڵی داوە ببێتە ڕکابەرێک بۆ واشنتۆن.
ئەو گۆڤارە هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر گرێبەستەکانی نێوان عێراق و چین لە ساڵی 2019 ەوە کە بە پێی ئەوە، کۆمپانیا چینییەکان لە بەرانبەر دزەیان بۆ ناو پیشیە نەوت، ژێرخانەکانی عێراق ئاوەدان دەکەنەوە.
ئۆیل پرایس هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ژنگهاو لە هەفتەی ڕابردووی بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە وەسف کردووە بەڵام ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی ئەو گرێبەستە لە هەر کاتێکی دیکەدا ئەگەری هەیە.
لەلایەکی تریشەوە، بە پشت ڕاست کردنەوەی پڕۆژە ژێرخانییەکان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە لە شاری ئەلزوبەیر بە تێچووی 700 ملیۆن دۆلار، قۆناغی دووهەمی ئەو پڕۆژە دراوەتە پڕۆژەیەکی چینی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەروەها، هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیایەکی چینی پڕۆژەی چێ کردنی فڕۆکەخانەیەکی ناسەربازیی لە پارێزگای زیقار لە ئەستۆ گرت کە دوو گۆڕەپانی نەوتی گەورەی عێراقی تێدا هەڵکەوتووە.
ئۆیل پرایس ئاماژەی کردووە کە ڕووسیا دوو ساڵ خێراتر لە چین هەوڵی داوە بۆ کەوتەن پێشی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە و ڕێگای دزەی خۆشی لە بەدەستەوە گرتنی بەشێکی گرینگ لە پیشەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دۆزیەوە کە لە قەیرانی داراییدا چوونی بۆ ئاوەها سەرماتەدانەریەک بە پێویست دەزانی.
ئەو گۆڤارە بیری هێنایەوە کە کۆمپانیای ڕۆسنفتی ڕووسیا بە پێدانی 1500000000 دۆلار بە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، ئەو سەرمایەی وەکوو بەهای پێش فرۆشی نەوت و دانەوەیی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ماوەی 3 بۆ 5 ساڵدا، ڕێگایەک بۆ دزە لە عێراق دۆزیەوەتەوە.
ئەو کۆمپانیا هەروەها 80 لەسەدی سوودی هەڵکۆڵینی نەوت لە 5 کێڵگەی نەوتیی هەرێمی بە خۆ تەرخان کردووە و هەروەها 60 لەسەدی خاونایەتی هێڵی بۆریی نەوتی هەرێم بۆ جەیحانی تورکیای لە بەرانبەر پەرەپێدانی دەفرایەتی گواستنەوەی ئەو هێڵە بۆرییە بۆ ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و لە باتی وەرگرتنی 1.8 ملیار دۆلاری دیکە بە حکومەتی هەرێم بەدەست هێناوە. لە ڕوانگەی ئۆیل پراسیەوە، ڕووسیا لە پاڵ پەرەپێدان بە دزەی خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەستێنی بۆ چوونی هاوبەشی خۆشی خۆش کردووە تا بتوانن جێگای ئەمریکا لە عێراق بگرنەوە.
Your Comment