گۆترێش: داوا لە ئەمریکا دەکەم گەمارۆکان دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یازدەیەمین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵێکی گونجاو وەسف کرد و داوای لە واشنتۆن کرد گەمارۆکان لە دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش لە ئەو ڕاپۆرتەدا کە لە سەروبەندی کۆبوونەوەی 30 جوون واتا 9 ی پووشپەڕی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند: هیوام هەیە بە دانوستانەکانی ئەم دواییە کە لە ئاپی 2021ەوە و سەبارەت بە کۆمیسیۆنی هاوبەش سەبارەت بە ئەو ڕێكکەوتنەبەناوبانگە ئەنجام دەبێت، چونکوو دەرفەتێکی دایە ئێران و ئەمریکا تا بگەڕێنەوە بۆ سەر بەڕێوە چوونی تەواو و کاریگەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: داوا لە ئەمریکا دەکەم گەمارۆکان لە ئەو گەڵاڵە هەڵبوەشێنێتەوە و بەری کردنەکان لە پێوەندی لەگەڵ بازرگانی نەوت لەگەڵ ئێران و پڕۆژەکانڕێگری لە پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی درێژ بکاتەوە.

News Code 37921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =