بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئێما سەنکلێر وب، بەرپرسی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە پەیامێکدا هەوڵەکانی ئەم دواییەی لە تورکیا دژی پارتی هەدەپە لەوانە دەستگیر کردنی ڕێبەرەکانی، کوژرانی ئەندامێکی لە ئێزمیر و هەوڵ بۆ قەدەغەی چالاکییەکانی لە ڕێگای دەزگای دادی ئەو وڵاتەی نادادپەروەری بێ کۆتایی وەسف کرد.
ناوبراو لە پەیامێکی تویتەری نووسی: هێرشی بەربڵاو دژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و مافی ملیۆنان کەس کە لایەنگری ئەو پارتەن، درێژەی هەیە.
ئێما سەکلێر وب لە درێژەدا ئاماژەی کردە سەر زنجیرە هەوڵەکانی تورکیا دژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و وتوویە دادگای دەستووری تورکیا، دوابەدوای هێرشی بەربڵاو لە هەفتەکانی ڕابردوو لە ئێزمیر و شایەتی درۆیی لە دادگای کۆبانێ، دۆسیەی سکاڵای داخرانی ئەو پارتەی قبووڵ کرد؛ نادادپەروەریەکی بێ کۆتایی.
بۆچوونی ئێوە