ئایەتوڵڵا خامنەیی: سەرکەوتووی گەورەی هەڵبژاردن گەلی ئێرانە

ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بە بۆنەی بەشداریی بەشکۆی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردن بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو پەیامەدا کە بە بۆنەی بەشداریی و ئامادەبوونی حەماسی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنی 28ی جۆزەردان بڵاو کراوەتەوە، جەختیان کرد کە سەرکەوتووی گەورەی هەڵبژاردن گەلی ئێرانە.

ڕێبەری ڕوو لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و ئەندامانی شۆڕای شار و گوند کە دوێنێ بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون، وتی: دەرفەتی خزمەت کردن بە وڵات و گەل بە هەند وەرگرن.

ڕێبەری ئەوەشیان وت کە ئامادەبوونی حەماسی و بەشکۆ لە هەڵبژاردنی 28ی جۆزەردان، لاپەڕەیەکی درەوشاوەی دیکەی لە سەر شانازییەکانی خەڵک زیاد کرد. لە نێوان هەموو ئەو هۆکارانەی کە بە شێوەیەک دەیتوانی بەشداریی ئێوە لە هەڵبژاردن کاڵ کاتەوە، دیمەنی دڵڕفێنی کۆبوونەوەی ئێوە لە ناوەندەکانی دەنگ دان لە هەموو وڵات، نیشانەیەکی ڕوون لە وردەی بەرز و دڵی پر لە هیوا و چاوی کراوە بوو.

ڕاشیانگەیاند کە سەرکەوتووی گەورەی هەڵبژاردنی دوێنێ گەلی ئێرانە کە جارێکی دیکە لە بەرانبەر پڕوپاگەندەی میدیا مزۆرەکانی دوژمن و وەسوەسەی خراپەخوازان خۆڕاگر بوو و ئامادەبوونی خۆی لە ناو جەرگەی گۆڕەپانی سیاسی وڵات نیشان دا.

جەختیشیان کرد کە نە گلەیی کردن لە دژوارییەکانی بژێوی ژیانی چینی کەم داهات، نە دڵتەنگی لە هەڕەشەی نەخۆشینی هەمەگیر، نە دڵساردکردنەوەکان هیچ کامی نەیتوانی ورەی گەلی ئێران ببەزێنێت و کێشە بۆ هەڵبژاردنی گرینگی سەرۆک کۆماری و شۆراکانی شار و گوند دروست بکات.

لە کۆتاییشدا وتوویانە کە پیرۆزبایی لە گەلی ئێران دەکەم و داوا لە هەڵبژێردراوەکان دەکەم دەرفەتی خزمەت بە خەڵک بە هەند وەرگرن قەردزانی ئەم خەڵکە بە وەفا بن و پابەندی یاسا بن.

News Code 37841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =