بەربژارانی سەرۆک کۆماریی ئێران پیرۆزباییان لە ڕەئیسی کرد

عەبدولناسر همەتی، ناسر همەتی، موحسن ڕەزایی و ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی لە سێ پەیامی جودادا پیرۆزباییان لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد بە بۆنە هەڵبژاردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولناسر همەتی، ناسر همەتی، موحسن ڕەزایی و ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران دوای بلاو بوونەویە ئاماری نافەرمی لەلاین لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە، لە سێ پەیامی جودادا پیرۆزباییان لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد بە بۆنە هەڵبژاردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری.

ئەو سێ بەربژێرە لە پەیامەکانیاندا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، هیوای سەرکەوتنیان لە بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ناوبراو خواست.

شیاوی باسە کە هێشتا ئاماری فەرمی لە لایەن لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیێندراوە بەڵام بە هۆی لە پێشەوە بوونی بەرچاوی دەنگەکانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکەوتنی ناوبراو یەکلایی بووەتەوە.

News Code 37835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =