ڕێبەری باڵای ئێران: خەڵک بێن، هەڵبژێرن و دەنگی خۆیان بدەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەر ئێستا دەستبەجێ لە گەڵ دەستپێکی ڕەوتی وەرگرتنی دەنگی خەڵک، یەکەم کەس بوون کە دەنگیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵلا خامنەیی، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی بەیانی لە حوسەیننیەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی شۆرای شار خستە سندۆق.

ڕێبەری باڵای شۆڕش دوای ئەوەی دەنگیان دا وتیان: ڕۆژی هەڵبژاردن، ڕۆژی گەلی ئێرانە، ئەمڕۆ مەیدان داری سەرەکی خەڵکن. خەڵکن کە بە ئامادەبوونیان لە سەر سەندۆقەکانی دەنگدان و بە دەنگدانیان، چارەنووسی گشتی و بنەڕەتی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دیاری دەکەن.

ئەوان وتیشیان: ئەمڕۆ هی خەڵکە و خەڵک ئەمڕۆ تا شەو هەر کارێک بکەن لە دەنگدان و هاتنە سەر سندۆقەکان، داهاتووی خۆیان دروست دەکەن.

جەختیشیان کرد کە بەم هۆیەوە عەقڵ حوکم دەکات کە لەم ئەزموونە گەورە نەتەوەییە هەموان بەشدار بن. یەکەم کاریگەریی ئەم ئامادەبوونە دەگەڕێتەوە بۆ خودی خەڵک.

هەڵبت بە ئامادەبوونی خەڵک، وڵات، هەڤیازی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی وەدەست دێنێت. بەڵام یەکمجار خودی خەڵک سوودی لێدەبەن. بێن، هەڵبژێرن و دەنگ بەن. ئەمە بۆ داهاتووی وڵات و تاک بە تاکی خەڵکی ئێران گرینگە.

ڕێبەری وتیان: یەک دەنگیش گرینگە، هیچ کەس نەڵێت بە یەک دەنگی من چ ڕوو دەدات . هەر ئەم یەک دەنگانەیە کە دەنگی ملیۆنی خەڵک کۆدەکاتەوە.

News Code 37814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =