بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ناڕازیان نەشیاو زانی و داوای لێبوردەیی کرد.
بە پێی ڕاگەیندراوی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە، خۆپیشاندەران لە گەڵ هەڵسوکەوتی توندوتیژانە و هەڕەشە ڕووبەڕوو بوونەتەوە و بە بێ بەڵگە قۆڵبەست دەکرێن.
لێبوردنی نێودەوڵەتی قۆڵبەست کردنی خۆپیشاندەرانی نایاسایی زانیوە و داکۆکی کردووە: هێزە ئەمنییەکان بە بێ مۆڵەت و ئاگادارکردنەوە، ناڕازیان قۆڵبەست دەکەن و دادگاکانی هەرێمی کوردستانیش بە بێ بەڵگە بەندکرانیان بە سەردا دەسەپێنێ.
ئەم ڕێکخراوە داوای پێداچوونەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕەخنەگرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
Your Comment