بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە ڕێوڕەسمی ڕێنوێنی لە کۆپاپۆڕی دێنا و پووچەڵ کەرەوەی مینی شاهین، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پێشکەوتووترین چەکە ئاسمانییەکان لە ماوەی چەند ساڵی دوایی چێ کراوە، وتی: توانی مووشەکی ئێمە زۆر بەهێزتر لە ڕابردووە و توانیمان لە بواری هێزی دەریایی زۆر پێش بکەوین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هێز و توانی ئێران و هێزە چەکدارەکان بەس بۆ بەرگیریە، و پەشیمانکەریشە، وتی: دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچکات نەیانویستووە هێرش بکەنە سەر هیچ وڵاتێک و ڕاشکاوانە بە وڵاتانی دراوسێ ڕایدەگەیێنین کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە پشتیوانی ئێوەیە و دژ بە ئێوە نییە.
ڕۆحانی زیادی کرد: هێزی ناڤۆکی ئێمە بۆ چێ کردنی چەکی ناڤۆکی نییە و ئەمریکا و ئەورووپا ئەوە باش بزانن. بەڵێ ئێمە توانی پیتاندنی 20 لەسەدی ئۆرانیۆممان هەیە. تەنانەت لە ئەم دەوڵەتەدا ئۆرانیۆمی پیتێدراوی 60 لەسەدیشمان دەست خست. بەڵام لە هەمان کاتدا بە دوای چێ کردنی چەکی ناڤۆکی نین.
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە هێز و توانای هێزە چەکدارەکانی ئێران زۆرە وتی: ئێمە ئامانجمان شەڕ و ئاڵۆزی نییە بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە بەرانبەر ئەو وڵاتانە کە دەستدرێژی دەکەن ناکشێینەوە.
Your Comment