بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واین ماروتو، وتەبێکی هاوپەیمانی دژە داعش ڕایگەیاند لەم دواییدا هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم وەجبەیەکی چەک و تەقەمەنیان بە بڕی 3 ملیۆن دۆلار کە بە پێی بەرنامەی سی تی ئەی ئێفی ئەمریکا دابین کراوە، وەرگرتووە.
ناوبراو لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: چەک و تەقەمەنی ڕادەست کراو بە چاوەدێری هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش ئەنجام دراوە.
وتەبێژی هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش جەختی کرد کە ئەو هاوپەیمانییە هەر درێژە دەداتە پاڵپشتی کردنی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە شەڕ دژی داعش.
Your Comment