بە پێی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مستەفا قانعی لەم بارەوە وتی: ئێستا 7 ڤاکسین لە قۆناغی تاقیکردنەوە دان. لە بەرهەم هێنانی ئەو ڤاکسینانە پشتیوانی کراوە و تا کۆتایی جۆزەردان 3 ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەم دێت.
بە وتەی قانعی، بەرهەم هێنانی ئەم ڤاکسینانە کێشەی هاوردە کردنی ڤاکسین بۆ وڵات چارەسەر دەکات و ڕێگا چارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو کێشەیە.
ئەو ڕاشیگەیاند: لیکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە بۆ کوتانی ژەمی دووهەمی ڤاکسین دەتوانین لە بەرهەمی ناوخۆ کەڵک وەربگرین و دەکرێ لە جیاتی ڤاکسینەکانی ئاسترازنیکا و ئیسپوتنیک، لە ڤاکسینی هاوبەشی ئەنستیتۆ پاستۆر و کووبا کەڵک وەربگرین.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: تا کۆتایی پووشپەر 11 ملیۆن ژەم، تا کۆتایی گەلاوێژ 21 ملیۆن ژەم و لە مانگەکانی خەزەڵوەر و سەرماوەزیشدا 30 ملیۆن ژەم ڤاکسین بەرهەم دێنین.
هەروەها داکۆکی کرد: دەوڵەت دەبێ پشتیوانی لە بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی بکات و دەبێ مەترسیی بەرهەم هێنان چارەسەر بێت بۆ ئەوەی بتوانین بە زۆری ڤاکسین بەرهەم بێنین و نەک هەر وڵامدەری پێداویستییە ناوخۆییەکان بین بەڵکوو ڤاکسین بۆ وڵاتانی دیکەش هەناردە بکەین.
Your Comment