بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە درێژەی هەیە. هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە باشووری ئێدلب بەڕێوە دەبەن.
هێزە سوورییەکان لەم ئۆپەراسیۆنەدا "ئەبوو خالید ئەلشامی" وتەبێژی سەربازیی گرووپی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە"ی کوشت. ئەمە لاحاڵێکدایە کە ئەبوو موسەعەب بەرپرسی هاواهەنگی میدیایی ئەم گرووپەش لە لایەن ئەرتەشی سووریاوە کوژرا.
میدیا عەرەبییەکانیش ئەم هەواڵەیان ڕایانگەیاندووە. "بەرەی نوسرە" ئێستا لە ژێر ناوی "هەیئەتی تەحریری شام" چالاکی دەکەن.
Your Comment