AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٠ ١٣:٣٧

لە خولی نەتەوەکانی والیباڵی ئیتالیا؛

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە یەکەم یاریی هەفتەی سێهەمی کێبڕکێیەکانی خولی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە چووە ڕکابەری هەڵبژاردەی ئەمریکا و توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی سەرەتایی سێهەمین خولی کێبڕکێیەکانی خولی نەتەوەکانی والیباڵ بە میوانداری ئیتالیا خەریکە بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە یاریی یەکەمی هەفتەی سێهەم دوێنێ چوارشەممە لە کاتژمێر 20:30 چووە ڕکابەری ئەمریکا.

لە ئەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی سێ بە سفر لە سێ سێتی بەردەوام بە ئەنجامی 25 بە 19، 25 بە 23 و 25 بە ٢٣ توانی ڕکابەرەکەی خۆی ببەزێنێت.

بە ئەو ئەنجامەوە ئێران بە وەدەست هێنانی پێنج بردنەوە و 15 خال لە حەوت یاری، پلەیەک لە خشتەی ڕیزبەندەکە سەرکەوێت و لە پلەی پێنجەمی کێبڕکێیەکان بوەستێت.

News ID 37704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha