بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەباری ڕایگەیاند: هەوڵی کۆمەڵەی دادوەری دروست کردنی بەستێنێک بۆ کەم کردنەوەی حەشیمەتی زیندانیان بە بەکارهێنانی داشکانی یاسایی بە مەبەستی چاکسازی و ڕاهێنانی زیندانیان و لە کۆتاییدا گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگا و بنەماڵەیانە و لە هەمان پێوەندیشدا ئامادەکاری کراوە بۆ ئازادی 16 بەندکراو.
ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی تێپەڕاندنی ساڵانی ژیان و تەمەن، زیادی کرد: سەرەنج بە بنەماڵە و گرینگایەتیی لە ژیان لە جەختی زانایانی ئایینی و گەورە ئایینییەکانە.
جەباری وتیشی: هەوڵی کۆمەڵەی دادوەری دروست کردنی بەستێنی یاسایی بۆ کەم کردنەوەی حەشیمەتی زیندانیان بەبەکارهێنانی داشکانی یاسایی بە مەبەستی خزمەت و پاڵپشتی لە بنەماڵەکان لە جیاتی تێپەڕاندنی تەمەنیان لە زیندانە.
Your Comment