بە پێی هەواڵی مێهر، یەکەم دیبەیتی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە بەشداری هەموو بەربژێرەکان لە دەنگ و ڕەنگی فەرمی ئێران و لە سەر تەوەری ئابووری دەستی پێ کرد.
ئەم دیبەیتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی یەک، کەناڵی هەواڵی ئێران، ڕادیۆ ئێران و ڕادیۆ هەڵبژاردن بڵاو دەبێتەوە.
عەلیڕەزا زاکانی: بەرەنگاری گەندەڵی دەبمەوە
عەلیڕەزا زاکانی، کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من هاتوومە ئەم گۆڕەپانە بۆ ئەوەی لە گەڵ گەندەڵی بەرەنگاری بکەم.
ئێمە پێکەوە دیبەیت بەڕێوە دەبەین ئێستا کاتی وتنی ڕاستییەکانە. نابێ درۆ بکەین.
موحسین مێهرعەلیزادە: ڕاستگۆیانە قسە لە گەڵ خەڵک دەکەم
موحسین مێهرعەلیزادە کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هاتووم ڕاستەوخۆ و سەرەڕای ئەو هەموو دەفرایتییەی لە ولاتەکەماندا هەیە، کێشە دزەی کردۆتە ناو گیان و دڵی خەڵکەوە و ژیانی خەڵک زۆر ئەستەم بۆتەوە.
50 لەسەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و پێویستییان بە یارمەتییە. ڕاستگۆیانە لە گەڵ خەڵک قسە بکەم.
سەید ئیبراهیم ڕەییسی: یەکسانی لە کۆمەڵگا بەدیدێنم
سەید ئیبراهیم ڕەییسی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و پێک هێنانی بەرانبەری لە کۆمەڵگای وەکوو مەبەستی خۆی ناو برد.
وتی: خەڵک خوازیاری گۆڕانن. دۆخی ئێستا خەڵکی نیگەران و نائۆمێد کردووە.
ئەو وتیشی: لەمپەرەکانی بەرهەم هێنان وایان کردووە بەرهەم ینەران وزەی بەشداری لە ئابوورییان نەبێت. ئەم کێشە پێویستە چارەسەر بکرێت. دەبێ لە گەڵ قاچاخ بەرەنگاری بکەین.
سەعید جەلیلی: سڕینەوەی کەمایەسییەکان
سەعید جەلیلی لە دیکەی کاندیداکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ سڕینەوەی کەمایەسییەکان دەبێ بەرنامە و گەڵاڵەمان هەبێت و سەرەتاش پێویستمان بە بڕوا و ئیمانە. دەبێ مافی خەڵک لە هەموو بوارەکان لەوانە بەشی وزە بپارێزرێت.
ئێمە پێمان وایە لە 8 ساڵی پێشوودا ئیدارەی وڵات زۆر بە ئارامی چۆتە پێشەوە و لە زۆر بواردا بە شێوەی شیاو ئیدارە نەکرا. ڕیکابەری ئێمە ئەو کەسەیە بیەوێ پێشکەوتنی وڵات ڕابگرێت.
ئەو وتیشی: بۆ سڕینەوەی کەمایەسییەکان دەبێ بەرنامە و گەڵاڵەمان هەبێت و سەرەتاش پێویستمان بە بڕوا و ئیمانە. دەبێ مافی خەڵک لە هەموو بوارەکان لەوانە بەشی وزە بپارێزرێت
موحسین ڕەزایی: بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران هاتووم
موحسین ڕەزایی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران و پاراستنی میراتی شۆڕش هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانە. ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ دۆخی ئێستام.
ئەو وتیشی: پێوەندی دەوڵەت لە گەڵ ئابووری و پێوەندی ئابووری لە فەڵ خەڵک دیاری نەکراوە.
عەبدولناسر هیمەتی: قەیرانی ئابووری ئێران چارەی هەیە
عەبدولناسر هیمەتی کاندیدای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هاتووم بڵێم قەیرانی ئابووری وڵات چارەسەری هەیە.هاتووم بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەو بزووتنەوەی دەیەوێ کاروباری ولات بە سیاسی کاری بباتە پێشەوە ڕووبەڕوو ببمەوە و دەمەوێ پێیان بڵێم قەیرانی ئابووری وڵات چارەسەری هەیە.
دۆخی ئابووری بە شێوەیەکە کە زۆربەی بەڵێنەکان ئەگەری جێبەجی کردنیان نییە. من ئابووری زانم و دەڵێم سەرچاوەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانەمان نییە.
سەید ئەمیرحسێن قازی زادە هاشمی: بۆ گۆڕانێکی قووڵ هاتووم
سەید ئەمیرحسێن قازی زادە هاشمی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ گۆڕانێکی قووڵ هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانەوە. کێشەکانی وڵات بە جێبەجێ بوونی کەسەکان چارەسەر ناکرێت شێوازی حکوومەت و ئیدارەی وڵاتمان کێشەی هەیە. بۆ گۆڕانێکی قووڵ هاتوومەتە ئەم گۆڕەپانەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە گەر بتوانین هەڵاوسان کۆنترۆڵ بکەین، بایەخی پارەی خۆمان دەپارێزین. لە وڵاتی ئێمە بەرپرسان لە باتی ئەوەی پارێزەری پارەی نەتەوەیی بن، پارێزەری پارە بیانییەکانن.
Your Comment