AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٥ ١٣:١٣

هەواڵدەری ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد؛

ڕۆژاواییەکان خۆیان دەبوێرن لە دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران

ڕۆژاواییەکان خۆیان دەبوێرن لە دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئەمریکا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران خۆیان دەبوێرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە چەند دیپلۆماتی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە سێ وڵاتی ئەورووپی، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریکا لە گوشار هێنان بۆ دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی شٶرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی خۆیان دەبوێرن.

بە پاگەندەی ئەو دیپلۆماتانە، ئەو هەوڵەی وڵاتانی ڕۆژاوایی سەرەڕای پێشەکش نەکردنی شرۆڤەیەکی ڕازی کەر لەلایەن ئێرانەوە سەبارەت بە پاشماوەی دۆزراوی ئۆرانیۆم لە سێ دامەزراوەی ناڤۆکی ئەنجام دەدرێت.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لەو بارەوە نووسی کە دەرکردنی ئەو بڕیارنامە ئەگەری هەیە بە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و ڕۆژاوا، ڕەوتی گفتوگۆکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەخاتە مەترسییەوە.

News ID 37632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha