AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٢ ١٧:٥٤

لە ساڵێکدا;

زیاتر لە 700 لەق لەقی سپی لە قەراغی زرێباردا هێلانە دەکەن

زیاتر لە 700 لەق لەقی سپی لە قەراغی زرێباردا هێلانە دەکەن

بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کوردستان وتی: شاری سنووری مەریوان هەموو ساڵێ میوانداری هەزاران لەق لەقی سپییە و ساڵانە 700 لەقلەق لەوێ هێلانە چێ دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، فەریبا ڕەزایی وتی: شوێنی سەرەکی مانەوەی لەق لەقە سپییەکان ناوچەی مەریوانە و پێوەندییەکی ئێکۆلۆژیکی باشیان لە گەڵ خەڵکی ناوچە هەیە و بە بێ ترس و دوودلی هێلانە سازکراوەکانی خەڵک بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن.

ئەو وتیشی: لە گوندی دەرەتفێ 50 هێلانە لە لایەن خەڵکی گوندەوە ساز کراوە و لەق لەقە سپییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن. هەموو ساڵێ گوندی دەرەتفێ میوانداری 300 پارچە، گوندی بێڵو 400 و گوندی قوڵقوڵەش میوانداری 70 پارچە لەقلەقی سپین کە سەرقاڵی ساز کردنی هێلانەن.

ناوبراو گەڕانەوەی باڵندەکانی مزگێنیدەر و وەبیرهێنەرەوەی ڕووداوە خۆشەکانی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچە زانی و وتی: هەموو ساڵێ ژمارەیەکی بەرچاو بەم باڵندانە زیاد ئەبن و هێلانەی نوێیان بۆ ساز دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە لەق لەقە سپییەکان هەموو ساڵێ لە بەهار تا سەرەتای پاییز بۆ زاوزێ و هێلانە ساز کردن دەبنە میوانی زرێبار.

News ID 37597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha