بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 171 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 80 هەزار و 337 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 923 هەزار و 823 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 477 هەزار و 696 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە